ئێران، ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی، ئیمزا ده‌كات به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له تاران به‌ڕێوه‌چوو، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران و ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری نه‌وتی ڕوسیا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی ئێرانی و كۆمپانیای گازپرۆمی روسی، ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی جهنگولهو چه‌شمه - خۆش، له خۆرئاوای ئێران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئێران له‌دوای ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆرئاوا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌رزكردوه‌ته‌وه.
له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی 30 ی مانگی رابردووی وڵاتانی ئۆپیكیشدا، داوا له ئێران كراوه، ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ تاران، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی بگه‌یه‌نێته ئاستی پێش سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ریدا، به‌جۆرێك كه بڕیاره ئێران مانگی داهاتوو، ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ 3 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش نزیكه له هه‌مان ئه‌و بڕه‌ی كه له ساڵی 2005 به‌رهه‌می هێناوه.
١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٤
News ID: 797960
ئێران، ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی، ئیمزا ده‌كات به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.